کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپاسالاری ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند، لە شەڕێکدا کە وادەکەی نزیکە، دەردەکەوێت کێ دەتوانێت هێرش بکاتە سەر کام لایەن. . هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لەیەکتر بەردەوامی هەیە،ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا هۆشداری بە ئێران دا و ڕایگەیاند، 52 ئامانجی ئێرانیان لەبەردەستیاندا بۆ لێدان، سوپاسالاری ئێرانیش وەڵامی دایەوە. . عەبدولکەریم موسەوی، سوپاسالاری ئێران ڕایگەیاند: "ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت 52 جێگەی ئێران بکاتە ئامانج و لە شەڕێکدا کە وادەی ڕوودانی نزیکە دەردەکەوێت کێ دەتوانێت هێرش بکاتە سەر کێ". . وتیشی، ئەمریکا بەو هەڕەشانەی دەیەوێت تاوانەکەی خۆی و ئەو "تیرۆرە" گەورەیەی ئەنجامی دا بشارێتەوە.