گه‌ڕان

Shadow Shadow

بزوتنەوەى تاڵیبانیش سەرەخۆشی لە ئێران کرد و هۆشداری دەدات

2020.01.05 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوەى تاڵیبانیش سەرەخۆشی لە ئێران کرد و هۆشداری دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بزوتنەوەى تاڵیبانی ئەفغانستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەى کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە بۆردومانێکی ئەمریکادا. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، بزوتنەوەى تاڵیبان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ئەوان "کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بە تاوانێکی گەورە دەزانین و هۆشداریش دەدەین لە دەرئەنجامەکانی ئەو کارە". . دەشڵێت، "لە خوای گەورە داواکارین ئەو تێکۆشەرە گەورەیە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە خانەوادەکەشی ببەخشێت." . بزوتنەوەى تاڵیبان جەختیکردووەتەوە کە "جیهاد لە دژی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەردەوامە و کاردانەوەى ئەمریکا و ترسی ترەمپیش بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو تاوانە، نیشانی دەدات کە ئەمریکا لە هەر کاتێکی تر لاوازترە."