گه‌ڕان

Shadow Shadow

تەرمی مەهدی موهەندیسیش لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا برایە ئێران

2020.01.05 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی مەهدی موهەندیسیش لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا برایە ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دواجار تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی تاران گەیشتەوە وڵاتەکەی خۆی و بردرایە شاری ئەهواز، بەڵام، جگە لە سولەیمانی، تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیسیش بەمەبەستی پشکنینی "دی ئێن ئەی" بردراوەتە ئەو وڵاتە. ، ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبی، لەگەڵ تەرمی قاسم سولەیمانیدا گەیشتە ئێران. ، هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی، بردنی تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیس، بەمەبەستی پشکنینی "دی ئێن ئەی"ە. ، حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەهێزی بۆردومانەکەی ئەمریکاوە جەستەی کوژراوەکان پارچە پارچە بووە و بەشێک لە بەشەکانی جەستەی موهەندیس تێکەڵی پارچەکانی جەستەی کوژراوێکی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی بووە و بە مەبەستی جیاکردنەوەیان پشکنینیان بۆ دەکرێت. ، هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەدوای تەواوبوونی پشکنینەکە تەرمی ئەبو موهەندیس دەگەڕێندرێتەوە شاری نەجەف و لە گۆڕستانی وادی سەلام بەخاک دەسپێردرێت. ، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران.