گه‌ڕان

Shadow Shadow

خامنەیی ڕازی نەبووە سولەیمانی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بدات لە عێراق

2020.01.05 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
 خامنەیی ڕازی نەبووە سولەیمانی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بدات لە عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە دواین سەردانیدا بۆ لوبنان و سوریا و عێراق، دەزگای هەواڵگری ئەمریکی گوێیان لە پەیوەندییەکانی قاسم سولەیمانی گرتووە و چاودێری سەرجەم جموجوڵەکانی کراوە. . ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، بەپێی زانیارییەکان کە دەستکەوتوون، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، عەلی خامنەیی پلانی قاسم سولەیمانی ڕەتیکردووەتەوە بۆ هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە و پێی وتووە "بگەڕێوە بۆ تاران تاوەکو باشتر گفتوگۆی بابەتە بکەن."   ڕۆژنامەکە دەشڵێت، "لەسەر بناغە ئەو زانیارییانە ترەمپ بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی داوە هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەکەى دژی ئەوە بوون چونکە ئەوان پێیان وابووە ناکرێت تەنها لەسەر سەردانەکانى ئەمدواییەی، قاسم سولەیمانی بکوژرێت و هاوکات هێشتا خامنەیی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە "مانگی ئەیلولی ڕابردوو ترەمپ ڕەتیکردووەتەوە سولەیمانی بکوژێت و لەجیاتیدا بۆردومانی چەند ئامانجێکی کردووە." . بەڵام کاتێک، بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ترەمپ تەماشای چەند ڕاپۆرتێکی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکای کردووە لە بەغدا، بڕیاری کوشتنی ناوبراوی داوە.