گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ بۆ ئێران: لێمان بدەنەوە بە چەکی نوێتر لێتان دەدەین.. 52 ئامانج ئامادەیە

2020.01.05 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ بۆ ئێران: لێمان بدەنەوە بە چەکی نوێتر لێتان دەدەین.. 52 ئامانج ئامادەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات کە ئەگەر هەر هێرشێک بکاتە سەریان، ئەوە باشترین چەکەکانیان دەنێرن و لە ئێران خۆی دەدەن، 52 ئامانجیش ئامادەیە و لەبەر دەستیاندایە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە چەند تویتێکی نوێیدا ڕایگەیاند، "ئێران زۆر بە بوێری باسی لێدانی چەند ئامانجێکی ئەمریکی دەکات وەک تۆڵەسەندنەوەک بۆ کوشتنی گەورە تیرۆرستی جیهانی کە چەندین ئەمریکی کوشتووە و بریندارکردووە." . ترەمپ دەشڵێت، "ئێمە 52 ئامانجی ئێرانیمان دیاریکردووە و لەبەردەستماندایە، هەندێکیان زۆر گرنگن بۆ ئێران و کلتورەکەی، ئەمریکا چیتر هەڕەشەی ناوێت لە ئێرانییەکان، ئەگەرنا ئەو ئامانجانە و ئێرانی خۆیشی زۆر بە خێرایی و زۆر بە توندی دەکرێنە ئامانج." . هاوکات ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردووە کە "ئەوان هێرشیان کردە سەرمان ئێمە لێمان دانەوە، ئەگەر جارێکی تر بیکەن، هەرچەندە ئامۆژگارییان دەکەم کە نەیکەن، ئەوە زۆر بە توندتر لێیان دەدەین بە شێوەیەک پێشتر وا لێیان نەدرابێت." . ترەمپ ڕاشیگەیاند، "ئەمریکا دوو ترلیۆن دۆلاری لە پێداویستی و چەکی سەربازیدا خەرج کردووە، ئێمە گەورەترین و باشترین لە جیهاندا، ئەگەر ئێران هێرشبکاتە سەر هەر بنکەیەکی ئەمریکی یان سەربازێکی ئەمریکی، ئێمە بەبێ دوودڵی هەندێک لەو کەلوپەلە نوێ و جوانانە دەنێرین بۆ لێدانیان."