کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەر بارودۆخی ئەمنی عێراق و ڕووداوەکانی دوێنێ هەینی، شا سەلمان، شای سعودییە، پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە کرد و هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕاگەیاند. ، ئیوارەی ئەمڕۆ، شەممە، 4ى کانوونی دووەمی 2020، بەرهەم ساڵح ،سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لسعود، پاشای سعودیە پێگەیشت. ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، شا سەلمان، جەختی لە سەقامگیری ئەمنیی عێراق کردەوە و داوای کرد هێمنی ناوچەکە بپارێزرێت. ، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكکۆماری عێراق ستایشی شا سه‌لمانی كرد بۆ گرنگیدانی وڵاتەکەی بە ئاسیش و سه‌قامگیری عێراق.