کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی میتسۆبۆشی بارهەڵگر و مان بارهەڵگر بووە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلی متسیۆبۆشییەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەر بەسەختی بریندار بووە. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بریندارەکە گەینراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.