کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، حزبوڵای عێراق هەڕەشەی لێدان لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکات و لەوبارەیەشەوە داوایەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات. ، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، حزبوڵای عێراق پەیامێکی هەڕەشەی بۆ ئەمریکا ناردووە و هەڕەشەی لێدان لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەکات. ، هەربەوهۆیەوە حزبوڵای عێراق، داوای لههێزه ئهمنیهكانی عێراق کردووە، لە سبەینێوە یەک کیلۆمەتر لە بنکە سهربازیهكانی ئهمریكا دوربكهونهوه. ، هەڕەشەکانی حزبوڵای عێراق لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران. ، هەر ئەمشەویش، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، گولە هاوەنێک لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتووەتەخوارەوە و سێ گولە هاوەنی دیکەش ئاڕاستەی بنکەی سەربازی بەلەدی تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا کراوە.