گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە کاتی توشبوونی منداڵەکەت بە گەشکە پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەیت

2020.01.04 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
لە کاتی توشبوونی منداڵەکەت بە گەشکە پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەیت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، گەشکە یەکێکە لەو حاڵەتە مەترسیدارانەی کە لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشدا توشی منداڵ دەبێت و هەندێک جار دەبێتەهۆی گیانلەدەستدان. ، پشدەر عەبدوڵڵ ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە کە پێویستە لە کاتی توشبوونی منداڵ بە گەشکەدا ئەنجامبدرێن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ئازاردان و برینداربوونی منداڵەکە. ، ڕێنماییەکان: ، 1- ئەگەر منداڵەکە بە وەستانەوە بوو یان لە شوێنێکی بەرز بوو پێویستە بە هێواشی و ووریاییەوە بیخەینە سەر ئەرزیەکی تەخت و پارچە پەڕۆیەکی نەرم و تەخت بخەینە ژێر سەری. ، 2-  پێویستە هەموو شتێک کە لە دەوروبەریەتی لاببەین بۆ ئەوەی لە کاتی گەشکەدا زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت. ، 3- هەوڵبدە منداڵەکە بخەیتە سەرلا بۆئەوەی هەموو ئەو لیک و دەردراوانەی دەمی بێتە دەرەوە لە دەمی. ، 4 -پێویستە بە هیچ شێوەیەک فشار لەسەر لەشی منداڵەکە بەکار نەهێنیت، بەتایبەتی دەمی منداڵەکە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شکانی ددان یان دەرچونی قۆڵی منداڵەکە. ، 5-  لە کاتی گەشکەدا نابێت منداڵەکە زۆر بجوڵێنیت، یاخود سەرەوخوار بیگریت. ، 6- لە کاتی گەشکەدا پێویستە بە ووردی سەرنجی ئەم شتانە بدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت دواتر بۆ پزیشکەکەی باس بکەیت: ، ا- چۆنیەتی جوڵەی منداڵەکە لە کاتی گەشکەدا. ، ب- گەشکەکە چەندی خایاند. ، ج-پێش ئەوەی منداڵەکە گەشکە لێی بدات هەڵسوکەوتی منداڵەکە چۆن بوو. ، د-یەکسەر دوای گەشکە منداڵەکە چی لێهات، خەوت بۆ ماوەیەک؟ ، میزو پیسایی کرد بە خۆیدا؟ ، ها-سەرنجی منداڵەکە بدە بزانە لە کاتی گەشکەکەدا تووشی هیچ بریندارییەک بووە. ، هەر بەوتەی ئەو پزیشکە پسپۆڕە، لە دوای ئەوەی منداڵەکە گەشکەکەی وەستا پێویستە ئەم کارانە بکرێت: ، 1-  ئەگەر لە کاتی گەشکەکە نەمانتوانی بوو بیخەینە سەرلا ئەوە پێویستە دوای نەمانی گەشکەکە بیخەینە سەرلا. ، 2 - پێویستە جوان سەرنجی بدەین بۆ هەر بریندارییەک. ، 3 - ئەگەر هەستتکرد هەناسەی بە گرانی بۆ دەدرێت و شتێک لە ناو دەمی هەیە پێویستە زۆر بە ووریاییەوە پەنجە بخەیتە دەمیەوە و هەموو شتێکی ناو دەمی لاببەیت. ، 4 - ئەگەر هەستتکرد جلەکانی تەسکن و فشار لەسەر مل و قەدی دروستدەکەن، پێویستە بۆی فراوانبکەیت . ، 5 - نابێ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک بدەیتە منداڵەکەکەت تاکو دڵنیادەبیت لەوەی کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە. ، ٦-  لەگەڵ منداڵەکەت بمێنەرەوە تا دڵنیادەبیت کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.