گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لێکۆڵینەوە لە کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیپێکرد

2020.01.04 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لێکۆڵینەوە لە کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی ئەمنیی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستپێکردووە، تا بزانن چۆن هەواڵی گەیشتنی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووەتە ئەمریکییەکان. ، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە: "دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە، تا بزانن چۆن هەواڵی گەیشتنی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکەخانەی بەغدا گەیشتووە بە ئەمریکا". ، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان لە بەرپرس و کارمەندانی ئەمنیی فڕۆکەخانەی بەغداوە دەستیپێکردووە. ، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران و ئەوەش دڵی حکومەتی ئێران و سەرجەم هێزە ئێرانییەکانی ناوچەکەی داچڵەکاند و تائێستاش کاردانەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.