کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، پاش ئەنجامدانی کۆنگرەی هەشتەم، ئەمڕۆ شەممە، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی حزبەکە، یەکەمین کوبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و سەرۆکی ئەنجوومەنەکانی حزبەکەی دیاریکرد. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، هادی عەلی، وەک سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دیاریکراوە و هەروەها به‌هار هادی، کراوەتە راگری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی. ، هەر بەگوێرە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پۆستەکانی بەرپرسی ئەنجومەنەکانی دیکە بەمشێوەیە دیاریکراون: ، د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ـ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده و رێكخستن . ، م. غازی سه‌عید ـ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زانایان و بانگه‌واز . ، م. ناسك تۆفیق ـ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان . ، م. خه‌لیل ئیبراهیم ـ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت ، كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن ، مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ، د. صلاح ا‌لدین بابه‌كر ، د. محه‌ممه‌د مسته‌فا ، كه‌ژال هادی ، عوسمان كاروانی ،هەروەها به‌رپرسی ده‌زگاكان بەمشێوەیە: ، دارا سێكانیانی ـ به‌پرسی ده‌زگای په‌روه‌رده و رێكخستنی برایان . ، خه‌رامان محه‌ممه‌د ـ به‌رپرسی ده‌زگای په‌روه‌رده و رێكخستنی خوشكان. ، سه‌میر سه‌لیم ـ به‌رپرسی په‌یمانگای پێگه‌یاندن . ، جهعفهرمحهمهد ئه‌ڵماس ـ به‌رپرسی ده‌زگای زانایان . ، د. به‌شیر عه‌بدولفه‌تاح ـ به‌رپرسی ده‌زگای بانگه‌واز . نیگا سه‌عید ـ به‌رپرسی ده‌زگای پیشه‌ییه‌كان . ، د. ئه‌مجه‌د ممحه‌ممه‌د ـ به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی كارگێریی و دارایی. ، د. فاتح سه‌نگاویی ـ به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی . ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەمڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیکەدا ده‌سته‌ی باڵای چاودێری به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌كه هه‌ڵبژێردرا .