گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو شارەزای سەربازی ئەمریکی ئەو وڵاتە ئاشکرادەکەن کە ئێران تۆڵەی تێدا دەکاتەوە

2020.01.04 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
دوو شارەزای سەربازی ئەمریکی ئەو وڵاتە ئاشکرادەکەن کە ئێران تۆڵەی تێدا دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیایەکی ئەمریکی، لە زاری چەند شارەزایەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، دیار نییە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی بە چ شێوەیەک دەبێت، بەڵام پێدچێت، لە سوریاوە گورزی خۆی لە ئەمریکا بدات. ، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئین ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، سەربازە ئەمریکییەکان لە سوریا بکاتە بە ئامانج، ئەوەش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە کە پێگەکانیان چەند کیلۆمەترێک لە سەربازە ئەمریکییەکانەوە دوورە لەوناوچانە. ، چارڵز لیستەر، شارەزا لە بواری بنەبڕکردنی تیڕۆردا بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە: "قەبارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەراورد بە جاران قەبارەیەکی بچووکە، لە هەمانکاتیشدا ئەو هێزە  متمانەی لە دەستداوە، بە تایبەتی  لەلایەن هاوپەیمانە خۆجێیەکانەوە، بۆیە ئەگەری هەیە بە ئاسانی بکرێن بە ئامانج". ، ئەو شارەزا ئەمریکییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە کەنداو بکرێن بە ئامانج بە تایبەتی وڵاتانی ئیمارات، سعودیە، بەحرەین و بنکەی سەربازی "عەدید" لە قەتەر. ، هاوکات بین فرێدمان، شارەزای بواری بەرگری باسی لەوەکردووە:" کوشتنی سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە کارێکی سەرپێی و بێ پلان بووە، چونکە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەس نییە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە دژیان ئەنجامبدرێت". ، فرێدمان پێشیوایە، ئەو 500 سەربازە ئەمریکییەی کە ئێستا لە  سوریان ئەگەری زۆرە  دووچاری مەترسییەکی زۆر ببنەوە. ، باسی لەوەشکردووە: "ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووی ئەمریکا نابێتەوە، تەنها هەوڵدەدات هەندێ کاری لابەلا ئەنجامبدات لەڕێگەی بریکارەکانییەوە لە عێراق و ناوچەکە". ، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران وحەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژران و ئەوەش دڵی حکومەتی ئێران و سەرجەم هێزە ئێرانییەکانی ناوچەکەی داچڵەکاند و تائێستاش کاردانەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.