کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە کرد و ڕایانگەیاند کە نابێت "عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ناکۆکییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان". . ئەمڕۆ شەممە، 4ی کانونی دووەمی 2019، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە کرد. . بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق، هەردوولا تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکەیان کردووە و ڕێگاکانى بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە دووقۆڵییەکانیشیان گفتوگۆکردووە. . هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردووەتەوە لە "پشتگیری بۆ یەکێتی و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق و ڕێگری لە کردنی عێراق بە گۆڕەپانی ناکۆکییە هەرێم و نێودەوڵەتییەکان." . دەشڵێت، سەرۆککۆماری تورکیا سور بووە لەسەر "کاراکردنی ڕۆڵی دەزگا نیشتمانییە عێراقییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات." . هاوکات بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر "سوربوونی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا." . بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە هەردوولا "هاوکاری هەرێمی و نێودەوڵەتی یەکتر بکەن لەپێناو چارەسەری قەیران و کێشەکان.