کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ماڵی قاسم سولەیمانی کرد و ڕایگەیاند، "ئەمریکییەکان وەڵامی ئەو کارە تاوانکارییە وەردەگرن، نەک تەنها ئەمڕۆ بەڵکو بە درێژایی ساڵانی داهاتووش." . لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، یەکێک لە کچەکانی قاسم سولەیمانی لە سەرۆککۆماری ئێران دەپرسێت: "کێ تۆڵەى خوێنی باوکم وەردەگرێتەوە؟" . لە وەڵامدا، حەسەن ڕۆحانی دەڵێت: "دەیکەینەوە، هەمووان دەیکەنەوە". [video width="320" height="240" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/چوونی-ڕۆحانی-بۆلای-خانەوادەى-سولەیمانی.mp4"][/video]