گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی کە ئەمریکا بە باڵیۆزی سویسرادا ناردی بۆ ئێران

2020.01.04 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی کە ئەمریکا بە باڵیۆزی سویسرادا ناردی بۆ ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ناوەڕۆکی نامەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکراکرد کە ئێوارەى ڕۆژی هەینی باڵیۆزی سویسرا لە تاران گەیاندی بە دەسەڵاتدارانی تاران و پەیوەندی بە کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە هەیە. . عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، "سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەمریکییەکان بە ڕێگایەکی دیبلۆماسی نامەیەکیان بۆ ناردووین و تێیدا دەڵێن ئەگەر دەتانەوێت تۆڵە بکەنەوە ئەوە بە ڕێگەیەکی گونجاو بیکەن." . عەلی فەدەوی ڕونیکردەوە کە لە نامەکەدا ئەمریکییەکان داوایان لە ئێرانییەکان کردووە کە "با وەڵامی ئێران لە ئاستی کوشتنی قاسم سولەیمانی تێنەپەڕێنێت." . عەلی فەدەوی جەختیکردەوە کە پێویستە "ئەمریکییەکان چاوەڕێی وەڵامی ئێران بن بەڵام ناتوانم سروشتی ئەو وەڵامدانەوەیە دیاری بکەم." . وتیشی، "تۆڵەی ئێران بەئازار دەبێت و لە باشترین کات و بە باشترین ڕێگا دەبێت." . لەلایەکی ترەوە، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانى ئێران جەختیکردەوە کە ئێران "خۆی بەدور دەگرێت لە هەر وەڵامێکی خێرا بۆ تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی". . ئەبوفەزڵ شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانى ئێران وتیشی، "کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیاییەوە وەڵامی تیرۆرکردنی سولەیمانی دەداتەوە کە جێگەی ڕەزامەندی گەلی ئێران و ڕێبەری شۆڕش و گەلانی ناوچەکە بێت." . شکارچی هۆشداری دا لە "هەڵسوکەوتی شێتانەى ئەمریکییەکان لەدوای وەڵامی ئێرانییەکان" و دەڵێت، ئەمریکا بەرپرسیارە لە هەر جەنگێک کە لە ناوچەکەدا ڕووبدات. . ئێوارەى دوێنێ هەینی، وەزارەتى دەرەوەى ئێران بانگهێشتی باڵێۆزی کاربەڕێکەری سویسرای کرد لە تاران کرد و ناڕەزایەتی توندی خۆی دەربڕی لەبارەى کوشتنی سولەیمانییەوە.