گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرباری بڵاوکردنەوەى لەلایەن میدیاکانى حکومەت و حەشدەوە.. سوپای عێراق هەواڵێکی ڕەتکردەوە

2020.01.04 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
سەرباری بڵاوکردنەوەى لەلایەن میدیاکانى حکومەت و حەشدەوە.. سوپای عێراق هەواڵێکی ڕەتکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فەرماندەیی کردە هاوبەشەکانی عێراق ڕەتیکردەوە شەوی ڕابردوو بۆردومانی هیچ کاروانێکی ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی کرابێت لە ناوچەى تاجی لە باکوری بەغدا. . شەوی ڕابردوو زۆرێک لە میدیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە هەواڵی بۆردومانی "کاروانێکی حەشدی شەعبیان لە نزیک تاجی لە بەغدا" بڵاوکردەوە کە "شەش ئەندامی حەشدی تێدا کوژراوە". . سەرباری ئەوەى تەنانەت میدیاکانى نزیک لە حەشد و ئێران و میدیای فەرمی حکومەتى عێراقیش هەواڵەکەى بڵاوکردەوە، بەڵام فەرماندەیی کردە هاوبەشەکانی عێراق زانیارییەکانی ڕەتکردەوە و داوای لە میدیاکان کرد "زیاتر ورد بن لە بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان و ئاگاداری بڵاوکردنەوەى دەنگۆکان بن."