کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەى هاتنى گەشتیاران بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە هەرێم بەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیادیکردووە. . نادر ڕۆستى، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژى 27ی کانونی یەکەمی 2019 تاوەکو 1ی کانونی دووەمی 2020، 167 هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. . وتیشى "بەشی زۆری گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق بووە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە 78% بوو". . نادر ڕۆستى ئاماژەى بەوەشکردووە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زیادیکردووە و بۆ ئاهەنگەکانى ئەمساڵ 17 هەزار گەشتیار زیاتر ڕووى لە هەرێم کردووە. ئەوە لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک پێش هاتنی سەری ساڵ، نادر ڕۆستی بە ناس کوردی ڕاگەیاند کە بەهۆی ئاڵۆزی و ڕووداوەکانى عێراقەوە ناتوانن پێشبینی هاتنی گەشتیاری ناوەڕاست و خواری عێراق بکەن.