گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەکاتى پێویستدا نەبێت سەردانى ئێران مەکەن

بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییانى دەکات گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن، جگە لەهەرێمى کوردستان

2020.01.04 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییانى دەکات گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن، جگە لەهەرێمى کوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانى دەکات، گەشتکردن بۆ عێراق ڕابگرن، جگە لە هەرێمى کوردستان، لەکاتى زۆر پێویستیشدا نەبێت سەردانى ئێران نەکەن، ئەوەش دواى ڕوداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى و هاوڕێکانى. . دۆمینێک ڕاپ وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا لەڕاگەیەنراوێکدا کە بەبۆنەى ڕوداوەکانى دوێنێی عێراقەوە بڵاوى کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بەهۆى ئەگەرى زیاتر گرژبوونى بارودۆخى ناوچەکە وەزارەتى دەرەوە داوا لەهاوڵاتیانى دەکات جگە لەهەرێمى کوردستان، گەشت بۆ عێراق نەکەن و لەکاتى زۆر  پێویستیشدا نەبێت نەچنە ئێران. . دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە، ژمارەیەک لەوڵاتانى بیانیى داواى ڕاگرتنى گەشتى هاوڵاتیانیان بۆ عێراق دەکەن و ئەمریکاش داواى لەهاوڵاتیانى کرد عێراق جێبهڵن.