گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاتوچۆى سولەیمانى نهێنى نەبوو

ئێران وەڵامى نامەکەى ئەمریکاى دایەوە

2020.01.04 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران وەڵامى نامەکەى ئەمریکاى دایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، لەڕێگەى باڵیۆزى سویسراوە لەوڵاتەکەى وەڵامى نامەکەى ئەمریکایان داوەتەوە. . دوابەدواى کوشتنى قاسم سولەیمانى و هاوڕێکانى، ئەمریکا لەسەر ڕوداوەکە نامەیەکى بەباڵیۆزى سویسرادا کە لەکۆمەڵێک پرسدا نوێنەرایەتى بەرژەوەندییەکانى ئەمریکاش لە ئێراندا دەکات بۆ بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕەوانە کرد. . عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، هەر دوێنێ باڵێۆزخانەى سویسرا بەمەبەستى وەڵامدانەوەکەى نامەکەى ئەمریکا بانگهێشتى وەوارەتى دەرەوە کراوە و بەشێوەیەکى زارێکى توند لەسەر پرسى کوشتنى قاسم سولەیمانى و لەڕێگەى باڵیۆزى سویسراوە، وەڵامى نامەکەى ئەمریکا دراوەتەوە. . لاى خۆیەوە، جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسداران ڕایگەیاند، شارەزایانى ئەمنى پێیانوایە تاوانەکەى ئەمریکا هیچ بەهایەکى ئەمنى نییە، چونکە جموجۆڵى قاسم سولەیمانى نهێنى نەبوو. . جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا پێشبینى شێوازى وەڵامدانەوەیان ناکات. . هاوکات حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هەڵەیەکى گەورەى کردووە و دەبێت باجەکەى بدات.