کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپاى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان ڕادەگرن بەشێوەیەکى کاتى، بەهۆى هەڕەشەى بەردەوامى سەر ئەو وڵاتانە، دواى کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەفسەرێکى باڵاى ئەڵمانیا لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانى وڵاتەکەى باسى لەوەکردووە، ئەمریکا بڕیاریداوە ئاستى پارێزگارى ئەو هێزانەى لە عێراق جێگیرکراون بەرزبکرێتەوە. . لەنامەکەدا کە بەروارى سێی ئەم مانگەى لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، مەشقکردن بە هێزەکانى ئاسایش و هێزە چەکدارەکانى عێراق لەسەرتاسەرى ئەو وڵاتە بەشێوەیەکى کاتى هەڵدەپەسێردرێت. . ئەڵمانیا نزیکەى 120 سەربازى لە عێراق جێگیرکردووە، بۆ مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان.