گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆکایەتى هەرێم هەڵوێستى خۆى لەبارەى ڕووداوەکانى عێراق و کوژرانى قاسم سولەیمانى یەوە ئاشکراکرد

2020.01.04 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى هەرێم هەڵوێستى خۆى لەبارەى ڕووداوەکانى عێراق و کوژرانى قاسم سولەیمانى یەوە ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، نابێت عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان و پێویستە ڕێگە لە په‌ره‌سه‌ندنه‌ مەترسیدارەكان بگيرێت.

 .

سەرۆکایەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و قائیم و بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبوونی زياترى بارودۆخی عێراق و كردار و پەرچەكرداری چەندبارەی بەدوای خۆیدا هێنا".

 .

جەختیشیکردووەتەوە "نابێت سەروەریی عێراق پێشێل بكرێت كە لە ئاكامدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ى حەشدی شەعبی و هاوڕێكانیان بوونە قوربانی كە هەردووكیان ڕۆڵى به‌رچاویان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبوو".

 .

سەرۆکایەتى هەرێم دەڵێت "نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان. بەردەوامیی ئەم ئاڵۆزی و كردار و پەرچەكردارانە، عێراق و ناوچەكە بەرەو هەڵدێر و ئاییندەیەكی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی زیندووكردنەوە و بەهێزكردنی هێزە توندڕەو و تیرۆریستەكانی وەك داعش".

 .

داواشیکردووە لەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیار و مەترسیداره‌دا، هەموو لایەك ئەوپەڕی دانبەخۆیاندا بگرن و ڕێگە لە په‌ره‌سه‌ندنه‌ مەترسیدارەكان بگيرێت.