گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: خەزعەلى و براکەى دوو تیرۆریستى جیهانیین

2020.01.04 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: خەزعەلى و براکەى دوو تیرۆریستى جیهانیین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، بەپێى بڕیارێکى مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوە، عەسائیبى ئەهلى حەق لەعێراق خراوەتە لیستى تیرۆرەوە. . وەزارەتەکە لەڕاگەیەنراوێکدا باسى لەوەش کردووە، "دوو سەرکردەى ئەو میلیشیاش کە هەردووکیان بران بەناوەکانى قەیس و لەیس خەزعەلى لەو لیستەدان و بە دوو تیرۆریستى جیهانى دادەنرێن". . بڕیارەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دوابەدواى ڕوداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس دێت لەلایەن ئەمریکاوە. . لەکاردانەوەى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسدا، عەسائیبى ئەهلى هەق ڕاگەیەنراوێکى دژى ئەمریکا بڵاو کردەوە و تێیدا باسى لەوە کردبوو، لەبەرامبەر خوێنى ئەواندا ئەمریکا زیان دەکات و ئیسرائیلیش دەسڕنەوە.