کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاروانێکى هێزەکانى حەشدى شەعبى لە بەغدا کرایە ئامانج و تا ئێستە زیانەکانى نەزانراون. . حەشدى شەعبى ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بۆردومانەکە، کاروانێکى حەشدى شەعبى لە نزیک یاریگاى تاجى لە بەغدا کردووەتە ئامانج. . ڕەتیشیکردووەتەوە بەهۆى بۆردومانەکەوە سێ سەرکردەیان بەناوەکانى (شبل زەیدى، حامد جەزائیرى، رائید کروى) کوژرابن. . حەشدى شەعبى جەختدەکاتەوە لەسەر پشتبەستن بە سەرچاوەى فەرمى، نەک ئەو سەرچاوانەى "ئامانجیان ئەوەیە وڵات ناسەقامگیر بکەن". . بۆردومانکردنى ئەو کاروانەى حەشدى شەعبى، دواى کوژرانى هەریەکە لە قاسم سلێمانى و ئەبومەهدى موهەندیس دێت بەهۆى بۆردومانێکى ئاسمانى ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەى بەغدا.