گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات

2020.01.03 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – بەهۆی کوژرانی چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانەوە لە عێراق، بریارە ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات و هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان و عێراق لەوبارەیەوە ئاشکرا بکات. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی یەک‌شەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020،  کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبونەوەکە دەربارەی ئەو هێرش و دەستریژیانەی ئەمریکا دەبێت لە خاکی عێراق و هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان و عێراق ئاشکرا دەکرێت بۆ ئەوەی کەرامەت و سەروەری عێراق بپارێزرێت. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "هەرچەندە بڕیاربوو کۆبونەوەکە  سبەینێ شەممە ئەنجام بدرێت، بەڵام خراوەتە یەکشەممە چونکە سبەینێ پەرلەمانتاران بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی ئەبو مەهدی موهەندیس و سەرکردەکانی دیکەی حەشدی شەعبی دەکەن". ، ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران وحەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژران.