کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر دواین پێشهاتەکان بڵاوکردەوە و دەسەڵاتدارانی عێراق بە بەرپرسیار دەزانن لە سەلامەتی خۆپیشاندەران و دەرهێنانی وڵات لە ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان. . ئەمرۆ هەینی، 3ی کانونی دووەمی 2019، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، "ئێمە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکانى خۆپیشانداندا وەستاوین و زۆر خۆڕاگرین". . دەشڵێن، "دووبارەبوونەوەى پێشێلکردنی سەروەری عێراق بابەتێکی مەترسیدارە و ناکرێت بێدەنگی لێ بکرێت، ئەوەش بەشێکە لەو بابەتانەى کە پێویستە سنوری بۆ دابنرێت." . خۆپیشاندەران لە چوار خاڵدا هەڵوێستی خۆیان ڕونکردووەتەوە؛ یەکەم: شۆڕش جەخت لە بیرۆکەى "عێراق یەکەمە" دەکاتەوە وەک چۆن لە سەرەتاشەوە وابووە، هۆکاری سەرەکی هاتنەدەرەوەى ئێمە ئەوەبووە کە دەبێت هەموو ئەو شتانە رەتبکرێنەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندی نیشتمانیدا ناگونجێت. . دووەم: سەرجەم حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەرپرسیارن لە لاوازی بەرانبەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق. . سێیەم: جەخت دەکەینەوە لە پشتیوانمان بۆ هێزە چەکدارەکانى عێراق کە بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان هەڵسن و تاکە لایەنە پەیوەندیدارن لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان بە تایبەت خۆپیشاندەران. . چوارەم: هەموو لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پرۆسەى سیاسیی بەرپرسیارن لە دەرئەنجامی دواکەوتنى وەڵامدانەوەى خۆپیشاندەران بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کە ئامانجی سەرەکی لێی بەرژەوەندی عێراق و ڕێز و سەروەرییەکەى بێت.