کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بڕیاری دا بە ناردنی سێ بۆ سێ هەزار و 500 سەربازی تر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری زۆرە لە عێراق جێگیر بکرێن. . لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە، هێزە کانی ئەمریکا کەوتنە حاڵەتی ئەوپەری ئامادەباشییەوە، پێشتریش 750 سەربازی تر ڕەوانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کراوە لە بەغدا. . بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وتووە کە ناردنی هێزەکە بۆ وەڵامدانەوەى "هەر هەڕەشە و هێرشێکی ئێرانە لە ناوچەکە".