گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بۆ ئەمریکا: تۆڵەیەکی توندتان لێدەکەینەوە و ئەمەتان بەسەرەوە ناچێت

2020.01.03 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بۆ ئەمریکا: تۆڵەیەکی توندتان لێدەکەینەوە و ئەمەتان بەسەرەوە ناچێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، ئەنجومەنی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر لە کۆبونەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات و جەختیش لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە. ، لە کاتژمێر 8:00ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ، هەینییەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لەکۆبونەدایە و کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەکە کۆتایی هات و ئەنجومەنەکە ڕاگەیاندراوێکی لەسەر کۆبونەوەکە بڵاوکردەوە. ، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند: "ئەمریکا بە ئاسانی ڕزگاری نابێت لەو کارەی ئەنجامیدا و گەورەترین هەڵەی کردووە لە مێژووی خۆیدا لە ناوچەکە، هەروەها ئەمریکا بەرپرسە لە دەرئەنجامەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، هەرچییەک بێت". ، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەمریکا لەو کارەی بەئاسانی ڕزگاری نابێت و لەکات و شوێنیکی گونجاودا تۆڵەی کوژرانی سەردار قاسم سولەیمانی دەکەینەوە و ئەمریکاش باجەکەی دەدات". ، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران جەختیشیکردووەتەوە: "لەمەودوا ئێران پەیوەندی دەکاتەوە بە هێڵەکانی جیهاد و بەرگری بەشێوەیەکی بەرفراوانتر و بە ئاشکرا دژی وڵاتانی دوژمن و ئیتر سڵ ناکەینەوە". ، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ئەنجومەنە باڵایەی ئێران ئەوەش هاتووە: "تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی  و فەرماندە گەورەکانی هاوڕێی تۆڵەی لەناوبردنی داعش بوو لە عێراق و سوریا لەلایەن ئەمریکاوە، بەڵام ئێمە لەسەر ئامانجەکانی سولەیمانی بەردەوام دەبین و ڕژانی خوێنیشی ئێرانی و عێراقییەکان سورتر دەکات لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان و لەگەڵ گەلی عێراق بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییەکانمان لاوازتر ناکەین لە داهاتوودا". ، دەربارەی ئەو کەسانەی کە خۆشحاڵ بوون بە ڕووداوەکە، ئەنجومەنەکە ڕەخنەی لێگرتون و ڕایگەیاندووە: "قاسم سولەیمانی مایەی شانازی و سەرکەوتنە بۆ ئێرانییەکان و هەموو مسوڵمانان و هەموو گەلانی ژێردەستە و چەوساوەی جیهان و کوژرانی ئەو فەرماندەیەمان زەرەرێکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلامی و گەلی ئێران و ئەو کەسانەشی بەم تاوانە دڵخۆشن ئەوە مایەی لاوازی خۆیان و کوێربونیان بەرامبەر ڕۆڵ و پێگەی قاسم سولەیمانی و ئێران لە ناوچەکە". ، بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران وحەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژران و ئەوەش دڵی حکومەتی ئێران و سەرجەم هێزە ئێرانییەکانی ناوچەکەی داچڵەکاند.