گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی جەنگ

2020.01.03 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی جەنگ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جگە لە "سەرەخۆشیکردن" بەهیچ شێوەیەک باس لە قاسم سولەیمانی ناکات و داواش دەکات، عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی جەنگ و شەڕی هەرێمی و نێودەوڵەتی تێدا بکرێت ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حاجی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و یاریدەدەرانیمان پێگەیشت، كە رۆڵی گەورەی هەبوو لە جەنگەكانی ڕزگاركردنی خاكی عێراق لە تیرۆریستانی داعش بەو پەڕی ئازایەتییەوە". ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە دەوروبەری فرۆكەخانە ڕویدا لە بەئامانجگرتنی فەرماندەیەكی سەربازی كە سەر بە دامەزراوەی سەربازی عێراقە، پێشێلكاری سەروەرییی بەڵێننامەی نێودەوڵەوتییە، لەكاتێكدا هەر پرۆسەیەكی ئەمنی و سەربازی لەسەر خاكی عێراق پێویستە بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق بێت. ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داواشی لە حكومەتی عێراق کرد، لەو بارودۆخە هەستیارەدا رێوشوێنی سیاسی و یاسایی و ئەمنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژیانە. ، هاوکات محەمەد حەلبوسی، هۆشداریداوە لە كاردانەوەكانی ئەو ڕووداوە و ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەو ڕووداوە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە داواش لە هەموو لایەك دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن و بە دانایی و یەكڕیزی بەرەنگاری هەرەشەكان ببنەوە و عێراق بەدووربێت لەبوونی بە گۆڕەپانی جەنگ، یان لایەنێك لە كێشە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان و بەدووربوونی لەهەر كێشەیەكی چەكداری و پاراستنی سەقامگیری وڵات، چونکە جەنگ هیلاكی كردووە". ، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نوسیویەتی: "سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و دەستەی حەشدی شەعبی دەكەین، هەروەها سەرخۆشی لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین لەبەرامبەر شەهیدبوونی حاجی قاسم سلیمانی لە خۆی گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات". ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانیان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.