کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات "رۆڵێكی گرنگ و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له شه‌ڕی دژی داعش". . به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا سه‌ركۆنه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له بۆردومانێكی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار روونیده‌كاته‌وه ئه‌و رووداوه لێكه‌وته‌ی ئه‌منی لێده‌كه‌وێته‌وه له عێراق و ناوچه‌كه و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات دانبه‌خۆیاندا بگرن و ده‌نگی عه‌قڵ و دانایی زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر دۆخه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی له‌به‌رچاو بگرن. . جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كان و پشتگوێخستنی ململانێ و ناخۆشییه‌كان ده‌كاته‌وه له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتیمان و پارێگاریكردن له سه‌روه‌ری و ئارامی عێراق. .