کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و له كاردانه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، داوای به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جگه له ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كه به پێشیلكردنی ته‌واوی ئه‌و رێككهوتنانهشی ده‌زانێت كه عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه‌تی له‌بواری بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق داوای به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات. . كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس به‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ناوده‌بات. .