کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، له په‌یامێكدا كه به‌ده‌ست و خه‌تی خۆی نووسیویه‌تی و ئاڕاسته‌ی شوێنكه‌وتووانی كردووه داوایان لێده‌كات له ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تیدا بن. . قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامه‌كه‌یدا قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ك شه‌هید ناوده‌بات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌و كاره‌یان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن. . خه‌زعه‌لی جه‌ختده‌كاته‌وه "له‌تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌بو مه‌هدی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایی پێده‌هێنین و له تۆڵه‌ی خوێنی قاسم سوله‌یمانی هه‌موو ئیسرائیل له‌سه‌ر بوون ده‌سڕینه‌وه". . خزعه‌لی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له شوێنكه‌وتووان و ئه‌و كه‌سانه كرد كه وه‌ك "موجاهید" ناویان ده‌بات خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره.