گه‌ڕان

Shadow Shadow

ساته‌وه‌ختی بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ [ڤیدیۆ]

2020.01.03 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
ساته‌وه‌ختی بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرایه‌وه‌. . به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌مریكا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران. . به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له‌ شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاشكرای كرد له‌ بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و بۆردومانكردنی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له‌ شاری كه‌ركوك.   https://www.facebook.com/nasnews.NAS2/videos/535333920660344/ .