کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سوپای پاسدارانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له شاری به‌غدا پشتڕاست كرده‌وه. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران هاتووه "له بۆردومانێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له بۆردومانه‌كه‌دا جگه له سوله‌یمانی و موهه‌ندیس، زاوایه‌كی قاسم سوله‌یمانی و محه‌مه‌د ره‌زا جابری به‌رپرسی پڕۆتۆكۆڵی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند بهرپرسیێكی تری حه‌شدی شه‌عبی كوژراوون. . هاوكات حه‌شدی شه‌عبی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی دوپاتكرده‌وه . . پێشتریش ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه كرا كه ئۆپراسیۆنه‌كه به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدراوه و له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه جێبه‌جێ كراوه. .