گه‌ڕان

Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: خواردنى دوو سێو لەڕۆژێکدا مەترسیەکانى جەڵتەى دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە

2020.01.02 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: خواردنى دوو سێو لەڕۆژێکدا مەترسیەکانى  جەڵتەى دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانیى بڵاویکردەوە،  بەپێى توێژینەوەیەکى زانستى کە لەلایەن چەند پسپۆڕێکى زانکۆی ڕێدینگى بەریتانیا ئەنجامدراوە، ڕۆژانە خواردنى سێو مەترسى توشبوون بە نەخۆشیەکانى جەڵتەى دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، کە لەئەنجامى بەرزبونەوەى ڕێژەى کۆلیسترۆڵ لەخوێندا ڕوودەدات. ، ئاماژەی بەوەشکردووە خواردنى دوو سێو لەڕۆژێکدا کە پێکدێت لە لیمفەکان جۆرە بەکتریایەک لەڕیخۆڵەدا چالاک دەکات و دەبێتە هۆى دەردانى ترشەڵۆکى چەور و بەوەش ڕێژەى کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە. ، بەگوێرەى تویژینەوەکەى پسپۆڕانى زانکۆى ڕێدینگى بەریتانى دواى تاقیکردنەوەیەک کە 40 کەس بەشدارى تێدا کردووە و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 69 ساڵدا بووە و نەخۆشیى بەرزى کۆلیسترۆیان هەبووە، پاش ئەوەى ڕۆژانە دوو سێوى گەورەیان پێدراوە بیخۆن و دواى نزیکەى هەشت هەفتە ڕێژەى کۆلیسترۆلیان بەتەواوەتى دابەزیوە و زیانی ئەو کۆلیسترۆلەش کە لەجەستەیاندا، ماوەتەوە بۆ ڕادەى 4 % کەم بووەتەوە. ، هەرەوەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، دواى تەواوبوونى کاتى تاقى کردنەوەکە، ئەو کەسانە خوێنبەرەکانیان خاوبووەتەوە و ڕادەى گرژیان دابەزیوە، ئەوەش بەکاریگەرى خواردنى سێوەکان بووە.