کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری ناردنی هێز بۆ لیبیا لە پەرلەمانی تورکیا سوپاى لیبیا بەسەرۆکایەتى خەلیفە حەفتەر فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانیى تورکیى لە باشورى شارى تەڕابلوسى لیبیا خستەخوارەوە خوارەوە. ، کەناڵی سکای نیوز بڵاویکرەوە، خستنەخوارەوەى فڕۆکە تورکیەکە لەنێوان ڕێگاى فڕۆکەخانە و ناوچەى پڕۆژەى باشورى تەڕابلوسدا بووە، کە لەو ناوچەیەشدا سوپاى لیبیا لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکاندا لەشەڕو پێکداداندان. ، خستنە خوارەوەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیى تورکى لەلایەن سوپاى حەفتەرەوە، یەکەم جار نییە و لە مانگى ڕابردوش جارێکى دیکە هەر لەناوچەى تەڕابلوس فڕۆکەیەکى دیکەی بێفڕۆکەوانى تورکیى خرایە خوارەوە. ، خستنە خوارەوەى فڕۆکە تورکیەکە هاوکاتە لەگەڵ پەسەند کردنى پڕۆژە بڕیارێکى پەرلەمانى تورکیا کە ڕێگە دەدات هێزى سەربازى تورکیا بۆ هاریکارى فائیز سەڕاج کە ناکۆکى لەگەڵ خەلیفە حەفتەردا هەیە،ڕەوانەى لیبیا بکرێت.