گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک: تورکیا لەوەشدا دەستی هەیە

هۆشداری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک دەدرێت

2020.01.02 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک دەدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، بەرپرسێکی پارتى لەشارى کەرکوک ئاشکراى دەکات، حکومەتى عێراق هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری کەرکوک دەدات و پەرلەمانتارێکى کوردیش لەو شارە دەڵێت، تەعریب وەک سەردەمی بەعس بەردەوامە و دەبێت حکومەتى هەرێم بەجدى بێتە سەر خەت. ، ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەرى ئاسایشى پارتى لەکەرکوک ڕایگەیاندووە، لەماوەى ساڵى ڕابردوودا حکومەتى عێراق چوار هەزار خێزانى نیشتەجێی خواروو و ناوەڕاستى عێراقى هاوردەى شارى کەرکوک کردووە. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتى عیراق کاروبارەکانى گواستنەوەى فۆڕمى خۆراکى بۆ ڕێکخستوون و ئەوەش کارێگەرى خراپى بۆ گۆڕینى دیمۆکرافیاى ناوچەکە هەیە. ، ئەو بەرپرسە کوردەی شاری کەرکوک باسی لەوەشکردووە، حکومەتى عێراق ژمارەیەکى دیکەی هاوڵاتى عەرەبى لە قەزا و ناحیەکانى دەروبەرى کەرکوک لەناو شارەکە نیشتەجێ کردووە کە پێشتر بەهۆکارى ئەمنى ڕیگەیان پێنەدراوە. ، هاوکات لەوبارەیەوە، جەمال شکور پەرلەمانتارى کوردی شاری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " نیشتەجێ کردنى خیزانى عەرەب لە کەرکوک ڕاستییەکە هەیە و نوسراویشمان لەو بارەوەیەوە بۆ ڕیگریکردن پیشکەشى لایەنى پەیوەندیدار کردووە، بەڵام حکومەتى بەغدا ڕۆڵێکى خراپى لەو پرسەدا هەیە". ، وتیشى، گەرچى لەئێستادا حکومەتى عێراق لاوازە، بەڵام لە دواى ڕوداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرەوە مامەڵەکانیشیان هەر بەو ئاڕاستەیەدایە بەشێوەیەکى گشتى لەگەڵ پرسە نەتەوایەتیەکانى کورد لەشارەکەدا نەڕێنیە. ، جەختیشیکردەوە، بەتایبەتى لەڕووى گواستنەوەى فۆرمى خۆراک و داگیرکردنى زەوییە کشتوکاڵییەکان و گەڕاندنەوەى تەعریب و گۆڕانکارى ئیدارى و دامەزراندن و زۆر شتى دیکە بەشێک لەو سیاسەتانەى پیشووى بەعس دوبارە دەکاتەوە. ، ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد،  پاساوەى ئەو جۆرە مامەڵەیەى حکومەتى عێراق لەگەڵ پرسى کورد لەکەرکوک ئەوەیە کە ژمارەیەک لەعەرەب و تورکمانەکانیش دەڵین ستەمیان لێکراوە و مافەکانیان لەو شارەدا داگیر کراوە. ، جەمال شکور ڕوونیشیکردەوە، لەسەر ئاستى حزبە عەرەبییەکان و پارێزگار و ئەندامانى ئەنجومەنەکانیان و پێشتریش بەشێک لەتورکمانەکان بەشداربوون و وڵاتانى دەورووبەریش بەتایبەتى تورکیا دەستى لەو کارەشدا هەیە، بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم بەجدى لەگەل حکومەتى عیراق بێتە سەر خەت و ئەو تەعریب کردنە ڕابگریت.