کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، عەلی حەمە ساڵح، ڕایگەیاند، قازانجی مانگێکی تەنها هاوردەکردنی ھێلکەی قاچاخ نۆ ملیۆن دۆلارە و حکومەت دڵنیابووەتەوە لە بوونی ئەو قاچاخچێتییە ڕەشە. ، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: "دوای زیاتر لە دوو مانگ بەدواداچوون، بۆمان دەرکەوت، قازانجی مانگێکی تەنها هێنانی هێلکەی قاچاخ نۆ ملیۆن دۆلارە". ، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و داراییان ئاگادارکردووەتەوە، حکومەت لیژنەیەکی دروستکردوەو چونەتە خاڵە سنوریەکان و دڵنیا بونەتەوە لەم قاچاخچێتییە ڕەشە. ، عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە، وەزیر و بەڕێوبەر و بەرپرسی باڵا و ھێزی ئەمنی لەو دۆسییەی ھێنانی ھێلکەدان و بە مێکزەمین پاسەوانی دەکرێن، بۆیە ئێستا چاوەڕێی لێپێچینەوەین.