گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون چووە و 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دابین دەکەین

2020.01.02 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون چووە و 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دابین دەکەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ، وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بە باشبوونی دۆخی کارەبا لە هەرێم دەدات بەراورد بە مانگی ڕابردوو، وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە ئێستادا ڕۆژانە 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەن و ئەگەریش گازییان بۆ دابین بکرێت دەتوانن ڕێژەکە زیاتر بکەن. ، ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەدوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی، پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان کەمیکردبوو، لەئێستادا دۆخەکە بەرەو باشبوون چووە و 500 مێگاوات بەرهەمیان زیادکردووە". ، وتیشی، لەئێستادا لە هەرێم، ڕۆژانە 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت و لەو ناوچەنەشدا کە جۆزەیان بۆ دانراوە، ڕۆژانە نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت. ، دەربارەی باشتربوونی دۆخی کارەبا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت بڕیاریداوە، پێدانی گاز بە وێستگەکانی کارەبا زیاد بکات، کە ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی ڕێژەیەکی زیاتری کارەبا  بۆ هاووڵاتیان. ، ڕوونیشیکردەوە، حکومەت تەنها بڕیاریانداوە، بەڵام هیچ وادەیەکیان دیارینەکردووە، کە چ کاتێک جێبەجێی دەکەن. ، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی، دۆخی کارەبا لە هەرێم بەرەو خراپی دەچێت و بەرپرسانی وەزارەتی کارەباش بەردەوام ئاماژە بەوەدەکەن، هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە زیادبوونی خواستە لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا.