کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ژمارەی قوربانییەکانی خۆی و کوژراوەکانی سوپا و پۆلیسی تورکیای لە ماوەی ساڵی 2019دا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە کۆی چالاکییەکانی سآڵی ڕابردوویان زیاتر لە هەزار سەربازی تورکیان کوشتووە. ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە،، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵی 2019ی لەگەڵ سوپای تورکیا بڵاوکردەوە. ، لە ئامارەکەدا فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەکردووە: "لە ساڵی 2019دا سوپای تورکیا 117 ئۆپراسیۆنی زەمینی و 679 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و 321 هێرشیشی بە تۆپ و تانک ئەنجام داوە، هەروەها لە وەڵامیشدا هێزەکانی گەریلا 329 چالاکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە". ، ئەوەشخراوەتەڕوو: " لە چالاکیانەماندا لەماوەی ساڵی 2019دا هەزار و 220 سەرباز و پۆلیس و چەکداری تورکیا کوژراون، کە 20 کەس لەو کوژراوانە پلەدار و بەرپرسی باڵا بوون". ، هاوکات نەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە: "لەماوەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیادا گەریلاکانمان بەشێوەیەکی زۆر ئازایانە وەڵامی سوپای تورکیایان داوەتەوە و شەش گەریلامان بە دیلی کەوتونەتە دەست دوژمن و 456 گەریلاشمان شەهید بوون".