گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژنه‌ پێشکەشکارە شۆخەکەی عەرەب کۆچی دوایی کرد..له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا بۆ كورد گریا؟

2020.01.02 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
ژنه‌ پێشکەشکارە شۆخەکەی عەرەب کۆچی دوایی کرد..له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا بۆ كورد گریا؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – ئەمڕۆ، (پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2020)، نەجوا قاسم ژنە ڕۆژنامەوانی ناسراوی میدیای عەرەبی و پێشکەشکاری کەناڵی حەدەسی عەرەبی لە تەمەنی 52 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد. . له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی کەناڵی عەرەبییە و عەرەبیە حەدەسی سعودی، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد :"بە دڵێکی پڕ لە ئازار و حەسرەتەوە هەواڵی مەرگی هاوڕێی ئازیزمان نەجوا قاسمتان پێڕادەگەیه‌نین کە لەماڵەکەی خۆیدا بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) لەشاری دوبەی کۆچی دوایی کرد". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ :"شەوی ڕابردو لەکاتی خەودا نەجوا جەڵته‌ی دڵ لێی داوە و بەیانی له‌كاتێكدا دواكه‌وتووه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ر ده‌وام، كاتێك هاوڕێكانی بۆ هه‌واڵپرسین ده‌چنه‌ شوقه‌كه‌ی بینیویانە گیانی لەدەستداوە". . یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی نەجوا قاسم لەبواری میدیا له‌ ساڵی 2003 بوو ئه‌و كاته‌ی وەکو پەیامنێری مەیدانی کەناڵی موستەقبەل کاری دەکرد و ڕوماڵی ڕوداوەکانی جەنگی عێراق و ئەفغانستانی دەکرد. . نەجوا قاسم لە ساڵی 1968 لە لوبنان لە دایکبووە. . ماوەی 11 ساڵ لە کەناڵی موستەقبەل کاری کردوە. . لەساڵی 2004ەوە چووەتە کەناڵی عەرەبییەی سعودی. . لەساڵی 2006 نەجوا قاسم خەڵاتی باشترین پێشکەشکاری جیهانی عەرەبی وەرگرت. . کەناڵی عەرەبیە نەجوایان ناونابوو "پارچە کریستاڵ"، هەروەها ڕۆژنامەی ڕیازی سعودییه‌ش نازناوی"پەیامنێره‌ ئازاکەی جەنگ"ی لێ نابوو. . ساڵی 2011 هەڵبژێردراوە وەکو یەکێک لە سەد بەهێزترین ژنەکانی جیهانی عەرەبی لەلایەن ڕۆژنامەی ئەرەبیان بزنس. . لەساڵی 2012 خەڵاتی داهێنەری تەلەفزیۆنی وەرگرتووە. . ماوەی چەند ساڵێکیشە بەرنامەی (حدث الیوم) پێشکەشدەکات لەکەناڵی عەرەبیە حەدەس و بینەرێکی ئێجگار زۆری هەبووە لەجیهانی عەرەبیدا. . ئەو ڕۆژنامەوانە عەرەبە لە کوردستانیش هەواداری زۆری هەبوە و لەلای زۆرینەی میدیاکاران و بینەرانی کەناڵە عەرەبییەکان ناسراو بوە، هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی کورد ئەنجام داوە. . لە یەکێک لە بەرنامەکانیشدا کە ڕۆژی 21ی ئاداری 2019 پێشکەشی کرد لەگەڵ هاووڵاتییەکەی کوردی ئێزدی دەدوێت و ئەویش باسی لەدەستدانی چەند ئەندامێکی خێزانەکەیی و فڕۆشتنی کچەکانی دەکات لەلایەن داعشەوە و لەو کاتەشدا نەجوا قاسم دەستدەکات بە گریان و نیگەرانی بەرامبەر بەو ڕەفتارە قێزەونانەی داعش دەردەبڕێت. https://www.youtube.com/watch?v=Zpsuuuj96dU .