گه‌ڕان

Shadow Shadow

عێراق داهاتی فڕۆشتنی نەوتی کۆتا مانگی 2019ی ئاشکرا کرد

2020.01.02 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داهاتی فڕۆشتنی نەوتی کۆتا مانگی 2019ی ئاشکرا کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فڕۆشتن و هەنارده‌ی نەوتی خاو و ماددە نەوتییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد داهاتی فڕۆشتنی نه‌وت له‌و مانگه‌دا 6 ملیار دۆلار بووه‌. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2ی کانونی دووەمی 2020)، وەزارەتی نەوتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات :"لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردودا 106 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و داهاتەکەشی بریتی بووه‌ لە 6 ملیار دۆلار". . عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند :"بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتەوە پێمان دراوە لە مانگی ڕابردو 106 ملیۆن و 265 هەزار و 307 بەرمیل نەوت فرۆشراوە و هەناردە کراوە". . عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەدا :"هەر بەرمیلێک نەوت بە 63 دۆلار و 51 سەنت فڕۆشراوە و بەوەش کۆی گشتی داهاتەکەی 6 ملیار و 700 ملیۆن و 174 هەزار دۆلار بووە". . وتەبێژی وەزارەتی نەوت روونیكردۆته‌وه‌ :"لەو نەوتەی هەناردە کراوە بڕی 2 ملیۆن و 827 هەزار و 50 بەرمیل نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بوە و بڕی 103 ملیۆن و 90 هەزار و 550 بەرمیل نەوت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوە". .