گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێزی ئاسمانی عێراق راده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی كورد كرا.. وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی بۆ ده‌ركرد

2020.01.02 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
هێزی ئاسمانی عێراق راده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی كورد كرا.. وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی بۆ ده‌ركرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەفسەرێکی کورد کرا بە فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق و بوو بە جێگرەوەی فەرماندەی پێشووی ئەو هێزە کە به‌هه‌مان شێوه‌ كورد بوو. . بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، كە واژووی نەجاح  شمەری، وەزیری بەرگریی عێراقی لەسەرە"لیوای فڕۆکەوان، شەهاب جاهد عەلی حەمەخان"، کە ئەفسەرێکی کوردە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستنیشانکرا. . لە نوسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا، ئاماژە بەوەکراوە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕەزامەندی نیشانداوە لە سەر ڕاسپاردنی لیوای فڕۆکەوان، شەهاب جاهد عەلی حەمەخان، وەك فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق". . سەرەتای مانگی كانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی گشتیی ھێزه‌ ئاسمانیەکانی عێراق خانەنشین کرا، میدیا عێراقییەکانیش هۆکاری خانەنشینیان گه‌ڕاندەوە بۆ بوونی چەند دۆسییەکی پەیوەست بە گەندەڵیەوە. .