گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوژمنانی عێراق گەیشتونەتە قۆناغی بێئومیدی

سەرۆکایەتی کۆمار، له‌باره‌ی ماڵپه‌رێكی ساخته‌ هۆشداری ده‌دات

2020.01.01 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتی کۆمار، له‌باره‌ی ماڵپه‌رێكی ساخته‌ هۆشداری ده‌دات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، هۆشداریدا لە دەستاودەستکردنی گۆشەیەک، کە چەندین قسەی بێ بنەما ودرۆی تێدایە دەرباری کەسایەتی سەرۆککۆمار. . ئەمڕۆ(چوارشەممە،1ى کانوونی دووەمی 2020)، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکرده‌وە، تیایدا هۆشداریدا لە دەستاودەستکردنی گۆشەیەک، کە چەندین قسەی بێ بنەما ودرۆی تێدایە دەرباری سەرۆککۆمار، ئاماژەی بەوەشکردووە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئەو پێگەیەی کە گۆشەکەی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "ساختە" بووە. . لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوو :"لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گۆشەیەکی ماڵپه‌ری "بەرنامەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەر بە ڕێکخراوی fpri" ئەمریکی  دەستاودەستکردووە، کە تیایدا چەندین جۆری قسەی بێ بنەماو ناڕاستی تێدایه‌ دەرباری بەرهەم ساڵح، سەرۆکۆماری عێراق". . به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌، پاش بەدواداچوونی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ئەو بابەتە دەرکەوتووە ئەو ماڵپه‌ره‌ ساختەیە و گۆشەکەش ساختە کراوە، مەبەستیش لەو کارە تەنها چەواشەکاری ڕای گشتی بووە، چونکە دوژمنانی عێراق لە ئێستادا گەیشتوونەتە قۆناغی نائۆمیدی". . ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ساختەیه‌ لە 26ی ئابی، 2019 دامەزراوە هەموو کاری تەنها بریتییه‌ له‌ بڵاوکردنەوەی شتی ساختە و هەوڵدانە بۆ چەواشەکاری ڕای گشتی. . هاوكات هه‌ر ئەمرۆ، ڕێکخراوی fpri ئەمریکی، لە هەژمارەی فەرمی خۆی بڵاویکرده‌وە، ئەو گۆشەیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ساختەیە وهیچ پەیوەندییەکی بە ماڵپه‌ره‌كه‌ی ئەوانەوە نییە. .