گه‌ڕان

Shadow Shadow

سه‌رچاوه‌یه‌ك: باڵیۆزخانەکان بیر لەوە دەکەنەوە کارەکانیان لە بەغداوە بۆ هەولێر  بگوازنەوە

2020.01.01 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رچاوه‌یه‌ك: باڵیۆزخانەکان بیر لەوە دەکەنەوە کارەکانیان لە بەغداوە بۆ هەولێر  بگوازنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد – بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرای دەکات هەندێک لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتان لە بەغدا بیر لەوە دەکەنەوە کە کارەکانیان لە بەغداوە بۆ هەولێر بگوێزنەوە. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1ی کانونی یەکەمی 2020)، بەرپرسێکی عێراقی بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێت بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند :"بەشێک لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتان بیر لەوە دەکەنەوە کاری باڵیۆزخانەکانیان لە بەغداوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بگوازنەوە چونکە پێیانوایە لەمەودوا ناوچەی سەوزی بەغدا وەک پێشتر پارێزراو نیە و ئەگەری ڕودانی هێرشی هاوشێوەی سەر باڵیۆزخانەکەی ئه‌مریكا له‌ بەغداد،  هەیە". . ئەو بەرپرسە عێراقیە ئاماژەی بەوەداوە :" لە ئێستادا ترسی ئەوە هەیە لەلایەن لایەنگرانی حەشدەوە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەکانیان، هەروەها ترسی ئەوە هەیە کە ئەمریکا هەنگاو و هەڵوێستی توندتر بنوێنێت لەبەغدا بەرامبەر ئەو هێرشەی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکەیان و وەڵامێکی توندیان هەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەستیان هەبوە لە پشت هێرشبەرەکەوە". . هاوكات سەرچاوەیەکی سەربازی بە رۆیتەرزی ڕاگەیاند :"بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکەیان، سوپای ئەمریکا ژمارەیەک هێزی زۆری لە چوار دەوری زۆرینەی بنکەکانیان لە کەرکوک و موسڵ و ئەنبار و بەسڕە و باکوری بەغداد بڵاوکردوەتەوە". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە ناوچەی سەوزی بەغداد کە پارێزراوترین ناوچەی بەغدایە و بە دیواری کۆنكرێتی گەورە چوار دەوردراوە و بارەگای سەرجەم باڵیۆزخانەکانی تێدایە بەڵام دوێنێ دەرگای ناوچەی سەوز بەڕوی حەشدی شەعبی کرایەوە و هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا. . هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ هەرچەندە لایه‌نگرانی حەشدی شەعبی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکایان چۆڵ کرد، بەڵام باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا راگرتنی كاره‌كانی له‌شاری به‌غدا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌، ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كانیش راگیراون، بەڵام کارەکانی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر بەردەوام دەبێت و له‌ هه‌ولێر ڤیزا و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ئەنجام دەدەرێت.   .