گه‌ڕان

Shadow Shadow

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئێران نابێت ئارامگرتنی ئەمریكا بە لاوازی تێبگات

2020.01.01 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئێران نابێت ئارامگرتنی ئەمریكا بە لاوازی تێبگات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند، ئەوانەی هێرشیانکرده‌ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا "تیرۆرست" بوون، خۆپیشاندەرنەبوون. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1ی کا نوونی دووەمی 2020) مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی"ئه‌لحورە"ی ئەمریکی، ڕایگەیاند :"لە ئێستادا دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایە ئەوەش پاش کشانەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو شوێنەدا". . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی "تیرۆرست" بوون و بەهیچ شێوەیەک خۆپیشاندەر نەبوون. . وتیشی:"چەواشەکاری هەبووە دەربارەی ئەو ئاپۆڕایەی  کە لە بەردەم باڵۆێزخانەی ئەمریکادا کۆببونەوە، هەندێک بەخۆپیشاندەر ناویان بردون". . ئۆرتاگۆس، ڕاشیگەیاند،" ئێران نابێت ئارامگرتنی ئەمریكا بە لاوازی تێبگات و هیچ دەستدرێژییەکیش بۆ سەر بەرژەوەندییەكانمان قابیلی قبوڵ نییە". . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، ترەمپ، چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ گرتنه‌بەری ڕێشوێنی پێویست بەرامبەر بە ئێران. . جەختیشیكردەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر ئێران تا ئەو كاتەی سیاسەتەكانی دەگۆڕێت. . ئەمڕۆ (چوارشەممە)، لەسەر داواكاری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئاپۆڕای ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شەعبی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا چۆڵكرد. .