گه‌ڕان

Shadow Shadow

سه‌رۆككۆمار چ وه‌ڵامێكی پیشنیاره‌كانی هاوپه‌یمانی بینای دایه‌وه‌؟ ناس كورد ئاشكرای ده‌كات

2020.01.01 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رۆككۆمار چ وه‌ڵامێكی پیشنیاره‌كانی هاوپه‌یمانی بینای دایه‌وه‌؟ ناس كورد ئاشكرای ده‌كات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – هاوپەیمانی بینا بە ژمارەیەک به‌ربژێری نوێی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ سه‌ردانی كۆشكی سه‌لامیان له‌ به‌غدا كرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌ و  بۆ قبوڵكردنی به‌ربژێره‌كانیش سه‌رۆككۆمار مه‌رجی نوێی هه‌بووه‌ و به‌ شانده‌كه‌ی وتووه‌. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2020) ، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی بینا چونە کۆشکی سەلام و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک به‌ربژێری نوێیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشکەش کرد. . سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەرهەم ساڵح، بە شاندەکەی هاوپەیمانی بینای ڕاگەیاندوە بە مەرجێک به‌ربژێری سەرۆکوەزیران قبوڵ دەکات، دەبێت ئەو کەسە ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە خۆپیشاندەران داوایان کردوە". . سەرچاوەکە روونیكرده‌وه‌ :"بەرهەم ساڵح بە شاندەکەی بینای وتوە به‌ربژێرێكی خۆیان دیاری بکەن و بچن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆ بکەن و ڕێکبکەون پاشان بچنەوە لای سەرۆککۆمار بۆ پەسەندکردنی به‌ربژێره‌كه‌یان". . هەفتەی ڕابردوو هاوپەیمانی بینا ناوی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرەی پێشكەشكرد وەك بەربژێر بەڵام سەرۆككۆمار ڕەتیكردەوە ڕایبسپێرێت بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و ئامادەیی دەربڕی لەسەر پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ پەرلەمان، ئەگەر کارەکەى “نادەستورى” بێت. .