گه‌ڕان

Shadow Shadow

باڵیۆزخانەی ئەمریکا کارەکانی لە بەغدا هه‌ڵپه‌سارد و تەواوی چالاکییەکانی گواستەوە بۆ هەولێر

2020.01.01 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەی ئەمریکا کارەکانی لە بەغدا هه‌ڵپه‌سارد و تەواوی چالاکییەکانی گواستەوە بۆ هەولێر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، تەواوی کار و چالاکییەکانی لە بەغدای پایتەخت ڕاگرت، داواشی لە ئەمریکییەکان کرد لە باڵەخانەکە نزیك نه‌بنه‌وه‌. . ئەمڕۆ، (چوارشەممە، 1ی کانوونی دووەمی، 2020)، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا تەواوی کار و چالاکییەکانی لە بەغدای پایتەخت ڕاگرت و  داوای لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان کرد خۆیان بەدوور بگرن لەنزیککەوتنەوە لە باڵەخانەکە. . لەڕاگەیاندراوەکەدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جەختی لەوەکردووەتەوە کە ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كانیش بە مەبەستی دامەزراندن و کارکردن لەئێستادا ڕاگیراوون. . باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، ئاماژەی بەوەکردووە، كونسوڵخانه‌ی ئەمریکا لە‌ هه‌ولێر کاری پێدانی ڤیزا و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییەکانی دیکە بە هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی دەگرێتە ئەستۆ، کونسوڵخانەکەش لە هەولێر به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ (سێشەممە)، بەشێک لە لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵا و حه‌شد له‌ عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و له‌ ئه‌نجامدا نوسینگه‌ی پشكنین و ده‌رگای دووه‌می باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند. .