گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی یەکەمین کۆبونەوە ئەنجام دەدات

ناس كورد ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات

2020.01.01 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگه‌یاند "بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو  یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی ئه‌نجام بدرێت و تیایدا به‌رنامه‌ و په‌یكه‌ری یه‌كێتی هه‌موار بكرێته‌وه‌". . فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"بڕیارە هەفتەی داهاتو یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەبچێت و بەهۆی ئەوەی تا ئێستا سەرۆکی یەکێتی و جێگرەکانی دیاری نەکراون، کۆبوونەوەکە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەوە بەڕێوەدەبرێت و سەرۆکایەتی دەکرێت کە تا ئێستا مستەفا چاوڕەش پێشنیاز کراوە بۆ ئەو ئەرکە". . به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌و  په‌یڕه‌وی ناوخۆییه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌كۆنگره‌دا په‌سه‌ندكرا بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی چۆنیەتی هەڵبژاردن و دیاریکردنی سەرۆک و ژمارەی جێگرەکانی و چەند بابەتێکی دیکە یەکلایی بکرێنەوە و هەر خاڵێکی دیکەی پەیڕەوەکەش پێویستی بە هەموارکردنەوە هەبێت لەو کۆبونەوەیە و لە کۆبونەوەکانی داهاتودا هەموار ده‌كرێته‌وه‌. . له‌دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ چه‌ند به‌ربژێرێكی ده‌رنه‌چوو ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد سكاڵایان پێشكه‌ش كردووه‌ و خۆیان وه‌ك "غه‌درلێكراو" ناساند، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ لیژنه‌یه‌ك له‌ئارادا بێت بۆ پێداچونەوە بەو سکاڵایانەدا و وتی "ئەو دادوەرانەشی سەرپەرشتی جیاکردنەوە دەنگەکانی کۆنگرەیان کردوە کارەکانیان کۆتایی هاتوە چونکە کۆنگرە کۆتایی هاتوە". . رونیشیكرده‌وه‌ "ئەگەر سکاڵایەک هەبوبێت دەبو ئەو کاتە بیانکردایە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد و زانیمان ژمارەی ئەو بەربژێرە سکاڵاکارانە زۆرە  ئەوا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایه‌تیدا بڕیار دەدەین کە لیژنەیەک دروست بکەین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ". . جه‌ختیشیكرده‌وه‌، تا ئێستا لەناو ئەنجومەنەکە و لە هیچ ئۆرگانێکی دیکەشدا هیچ کەسێک دیاری نەکراوە بۆ سەرۆکی یەکێتی و ژمارەی جێگرەکانیشی دیارنەکراوون وئه‌و بابه‌ته‌ لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەندا بڕیاری لێدەدرێت. . ڕۆژی (21ی کانونی یەکەمی 2019) یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا 121 کەس بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی حزبەکە هەڵبژارد و کۆسرەت ڕەسول عەلی بە سەرۆک و هەشت ئەندامی دیکەی پێشوی مەکتەبی سیاسی حزبەکەش بە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دانران. .