گه‌ڕان

Shadow Shadow

شاندی هاوپەیمانى بینا سەردانى بەرهەم ساڵحی کرد کۆمەڵێک بەربژێرمان هەیە

2020.01.01 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی هاوپەیمانى بینا سەردانى بەرهەم ساڵحی کرد  کۆمەڵێک بەربژێرمان هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شاندێكى هاوپەیمانی بینا سەردانی سەرۆككۆماری عێراقیان کرد بە مەبەستى گفتوگۆ و ڕاوێژ سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی پێشكەشكردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران لەدوای ڕەتكردنەوەی ئەسعەد عیدانی. . عەبدولئەمیر تەعیبان، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، "جموجوڵێكی سیاسی هەیە لەپێناو خێراكردنی پرۆسەی پێشنیازكردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران". . وتیشى "شاندێك لە هاوپەیمانى بینا سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراقی كردووە بە مەبەستی ڕاوێژكردن بۆ پێشكەشكردنی بەربژێرێک كە عێراقییەكانیش لایان پەسەند بێت، هاوپەیمانى بینا دەیەوێت كەسێك بەربژێر بکات ئەو مەرجانەی تێدا بێت كە گەل داوای دەكات و سەربەخۆ بێت، دوو ڕەگەزنامەى نەبێت و پسپۆڕی كارگێریی هەبێت". . عەبدولئەمیر ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە کە "هاوپەیمانى بینا كۆمەڵێك ناوی جێگرەوەى لەبەردەستدایە بۆ ئەو پۆستە هەتاوەكو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە لەسەر هەڵبژاردنی یەكێكیان". . هەفتەی ڕابردوو هاوپەیمانی بینا ناوی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرەی پێشكەشكرد وەك بەربژێر بەڵام سەرۆككۆمار ڕەتیكردەوە ڕایبسپێرێت بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و ئامادەیی دەربڕی لەسەر پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ پەرلەمان، ئەگەر کارەکەى "نادەستورى" بێت.