ناس کورد-
ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بەردەوامە و گرژى لێکەوتەوە.
.
بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە بەشێک لەو کەسانەى لەو شوێنە کۆبوونەتەوە دەچنە سەر بینایەکى بەرزى باڵیۆزخانەکە، بە گازى فرمێسکڕێژیش هەوڵى بڵاوەپێکردنیان دەدرێت.
.
ئەمەش دواى ئەوەدێت دوێنێ ژمارەیەک خۆپیشاندەر و لایەنگرى حەشدى شەعبى لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا گردبوونەوە و ئاگریان لە دوو دەروازەى باڵیۆزخانەکە بەردا، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.
.
ئەمریکا ئێرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى هێرشەکە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە ئەو ڕووداوە پەیوەندى بەو ڵاتەکەیەوە هەبووبێت.
[video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/111-1.mp4"][/video]